لينکی فۆڕمی يەکەکانی نيشتەجێبوون بڵاوکرايەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لينکی فۆڕمی 20 هەزار يەکەی نيشتەجێبوونی بڵاوکردەوە کە بڕيارە بەسەر کرێنشيناندا دابەشبکرێت. بەپێی راگەيەندراوێکی دەستەی وەبەرهێنان: پڕکردنەوەی فۆڕم تاوەکو 2ی تەمووز بەردەوام دەبێت, پێويستە كۆدی تایبەتی فۆڕمەكەت لەبەشی سەرەوە دەردەچێت، بپارێزيت. راشيگەياندووە: هەڵبژاردنی جۆری شووقەکان، بەگوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزان زیاددەبێت، دەبێت دوو جار دڵنیاببيتەوە لە پڕکردنەوەی زانیارییەکان. لەم لينکەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە: smartsocialapartments.com/app/form

The post لينکی فۆڕمی يەکەکانی نيشتەجێبوون بڵاوکرايەوە appeared first on SNN.