گرفتێکی ژينگەی لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری دوكەڵ و پاشماوەی كارگەكان لە ئاوەڕۆ زبڵ و خاشاكی ئەو كارگانەی دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت كارگەكانی سنووری بازیان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سەرقاڵی دانانی پلانێكی تایبەت بەچارەسەركردنی ئەو گرفتە ژینگەییە. بەگوێری ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر كارگەی جۆراوجۆر لە سنووری قەزای بازیان بوونیان هەیە و ئەو كارگانەش بەهۆی دوكەڵ و پاشماوەكانیان گرفتێكی ژینگەیی زۆریان دروستكردووە و زۆرجاریش بەهۆی بڵاوكردنەوەی بۆنێكی ناخۆش دانیشتووانی ئەو سنوورەیان هەراسانكردووە و گرفتی ژینگەیی و تەندروستییان بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لەهەوڵی […]

The post گرفتێکی ژينگەی لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت appeared first on SNN.