دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌هۆى توشبوونى كه‌سێك به ڤایرۆسى كۆرۆنا، هەموو دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
د.محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى هه‌رێمى كوردستان به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: بەبڕیاری وه‌زارەتی تەندروستی بەهۆی ئەوەی تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران هەبوو، هەموو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سەر بە هەولێر کەرەنتین دەکرێن و تیمەکانی تەندرووستی پشکنین بۆ هەموو دانیشتوان دەکەن.