دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، په‌پامێكى بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه ئه‌ویان بینیوه، پشكنینی كۆرۆنا بۆ خۆیان بكه‌ن.
سالار مه‌جید جاف، دانیشتووی شاری ده‌ربه‌ندیخان، كه دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه ئه‌ویان بینیوه، پشكنینی كۆرۆنا بۆ خۆیان بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌ته‌ندروستیی خۆیان.
سالار مه‌جید جاف پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاندبوو: به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه، ئه‌م مانگه له كرێی هه‌شت موڵكی خۆی خۆش ده‌بێت.
تا ئێستا 54 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه زۆرینه‌یان له سنووری پارێزگای سلێمانین.