له‌ سلێمانى منداڵێك به سكچون گیانى له‌ده‌ستدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18لا حوزه‌یران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان له‌ سلێمانى رایگه‌یاند، منداڵێك به‌ سكچوون و رشانه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌. د. پشده‌ر عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگه‌یاند، ” لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێکی تەمەن 3 بۆ 4 ساڵان بە سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستداوە”. وتیشى: “منداڵەکە سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوەیەکی زۆری هەبووە و کەسوکارەکەیی دەرمانی گیاییان پێداوە”. ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

The post له‌ سلێمانى منداڵێك به سكچون گیانى له‌ده‌ستدا appeared first on SNN.