دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە درێژه‌ى رێگاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئیداره‌ی گه‌رمیان لە راگەیەنراوێكدا چه‌ند بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌پێیان ده‌وترێت وێستگه‌ی موبایل و هێشتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه ڕه‌سمییه‌كا‌ن.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه:
بڕیارە نوێکانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
ئه‌مڕۆ(22ی ئازار)ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان چەند بڕیارێکی دەرکرد، کە ئەمانەن:
١. داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌پێیان ده‌وترێت وێستگه‌ی موبایل و هێشتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه ڕه‌سمییه‌كا‌ن.
٢. ڕاسپاردنی لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و كشتوكاڵ و قائیمقامیبه‌تی قه‌زای كه‌لار بۆڕێكخستنه‌وه‌و توندوتۆڵكردنی كاروباری تایبه‌ت به‌عه‌لوه‌ی كه‌لار.
٣. جوڵه‌ی بازرگانی به‌شیوه‌یه‌كی سنوردار به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
٤. ڕیگری ده‌كریت له‌گرانبوونی نرخ و ریكاری یاسایی توند ده‌گیرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قۆرخكاری بكات.
٥. بازرگانەکان بەپێی پلانێکی رێکخراو شتومه‌كه‌كانیان به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ن.
٦. كشتوكاڵی گه‌رمیان ناسنامه و باجی تایبه‌ت بۆ جوتیاران و هه‌نگه‌وانان و خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رییه‌كان دروست ده‌كات.
٧. بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ هه‌مو ئۆتۆمبیلێك ده‌گریته‌وه جگه له‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕێنماییه‌كاندا ڕێگه‌یان پێدراوه.
٨. كاری خێرخوازی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان و دابه‌شكردنی شتومه‌كه‌كانیان له‌لایه‌ن ژوری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌ته‌كانه‌وه ڕیكده‌خریت.
٩. ڕێگریكردن له دروست بوونی قه‌ره‌باڵه‌غی هاووڵاتیان له شوێنه گشتییه‌كاندا ڕاسپاردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت.
١٠. ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕینماییی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ و ته‌ندروستی به‌نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا.