ئایا نوێژ بەتەنها دەتوانێت ڤایرۆسێكى وەکو کۆرۆنا رابگرێت؟

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ڤایرەسی کۆڕۆنا(covid-19) دۆخێکی درووست کردووه کە هەموو سەرچاوە و حکومەتەکانی ناچارکردووە زۆرترین ئامۆژگاری بۆ خەڵکی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوبکەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرەسەکە.
پسپۆڕانی بواری بەرگری جەستە نمونەی دکتۆر( ئەنتۆنی فوسی )و دکتۆر (سانجای گوبتا )ئاماژە بەئەوەدەکەن کە کەرەنتینە کردن و راگرتنی پاکوخاوێنی وخۆ بەدوورگرتن لەکەسانی تر کارێکی پێویستە بۆ بەرەنگاربونەوە و بڵاونەبوونەوەی ئەو ڤایرەسە و باشترین و چالاکترین کەرەستەشە بۆ رووبەرووبوونەوەی (covid-19).

ئایە دەزانی کێ پێشنیاری راگرتنی پاک و خاوێنی و کەرەنتینەی کردووە لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتا گواستراوەکان ؟

1,300ساڵ پێش ئێستا محمد (د.خ) لەگەڵ ئەوەی شارەزایی نەبووە لە نەخۆشییە کوشندەکان ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئامۆژگاری باشی هەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو پەتایانە نمونەی ڤایرەسی کۆرۆنا (COVID-19).
محمد(د.خ) دەڵێت: "ئەگەر زانیت تاعون لە شوێنێک بڵاوبۆتەوە مەچۆ بۆ ئەو شوێنە ،ئەگەر تاعون لەشوێنی تۆ بڵاوبۆیەوە شوێنەکەت بەجێمەهێڵە".

هەروەها دەڵێت : "دەبێت کەسانی تووشبوو دووربخرێنەوە لەکەسانی تووشنەبوو".

هەروەها پێغەمبەر محمد(د.خ) هانی مرۆڤەکان دەدات پاک و خاوێنی بپارێزن کەیارمەتیدەرە بۆ دووربوون لەو پەتایەیە .

لەراپۆرتەکەدا ئەو دکتۆرە چەندین فەرموودە و ووتەی محمد (د.خ) وەک نموونە هێناوەتەوە بۆ دووربوون لە ڤایرەسی کۆڕۆنا،
محمد(د.خ) دەفەرموێت:
" لەدوای هەستانت لەخەو دەستەکانت بشۆرە، چونکە لەکاتی خەوتندا نازانی دەستت بەر کوێ کەوتووە".

" بەرەکەتی خواردن لەوەدایە پێش خواردن و دوای نان خواردن دەستەکانت بشۆریت".

ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت چی بکات ؟
محمد (د.خ) لەمبارەیەوە ئامۆژگاری دەداتە ئەو کەسانەی نەخۆشن و ئازاریان هەیە
محمد (د.خ) دەفەرموێت :"پێویستە کەسی نەخۆش سوود لە چارەسەر وەربگرێت، چوونکە خوای گەورە هیچ نەخۆشییەکی بێ چارەسەر درووست نەکردووە،تەنها پیربوون نەبێت".

محمد (د.خ) ئاماژەی بەوە داوە کە دەبێت مرۆڤ بزانێت کەی باڵانس لەنێوان ئیمان و عەقڵ رادەگرێت.
لەچەند هەفتەی رابردوو بەشێک لە مسوڵمانان پابەند نەدەبوون بە دوورکەوتنەوە لەقەرەباڵەغی و کەرەنتینە کردن و پێیان وابوو کە نوێژکردن لە ڤایرەسی کۆرۆنا دەیانپارێزێت، سەبارەت بە بیرۆکەی کە ئایە دەبێت نوێژ بکەیت بەبێ پارێزی پزیشکی ؟
ئیمامی ترمزی کە لێکۆڵەرێکی فارسییە چیرۆکێک باس دەکات کە وەڵامی محمد(د.خ) بۆ ئەو پرسیارە دەخاتە روو، ئیمامی ترمزی دەڵێت کە لەسەردەمی محمد (د.خ)و لەیەکێک لە رۆژەکان محمد دەبینێت پیاوێکی دەشتەکی حوشترەکەی بەبێ بەستنەوە جێدەهێڵێت، پێغەمبەر لەو پیاوە دەپرسێت:"بۆچی حوشترەکەت نەبەستەوە؟" پیاوەکە وەڵام دەداتەوە: "من متمانەم بە خودا هەیە" محمد(د.خ) دەفەرموێت:"سەرەتا حوشترەکەتان ببستنەوە،ئەنجا بەخودای بسپێرە".

محمد(د.خ) هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی کردووە کە پابەندی رێنمایی ئاینەکەیان بن، لەگەڵ ئەوەشدا رێنمایی کردوون پابەندی هەنگاوە گرنگەکانی خۆپارێزی بن لە پێناو سەلامەتی و ئاسوودەیی کۆمەڵگا.

دکتۆر کرەیچ کۆنسیدەین: مامۆستایە، پرۆفیسۆرە ،وتەبێژی جیهانیە ،یارمەتیدەری میدیاییە لە بەشی زانستی کۆمەڵناسی لە زانکۆی رایس. ئەو پزیشکە نوسەری کتێبی مرۆڤایەتی محمد:تێڕوانینی مەسیحیەت (Blue Dome Press ، 2020) ، دۆزینەوەی دۆسییەکان (ABC-CLIO 2019)

نوسینى: د.کرەیچ کۆنسیدەین
وه‌رگێرانى: مونیره‌ عه‌بدولڕه‌حمان