چەند ناوەندێكی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەكرێنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، پێنج ناوەندی تەندروستی گرنگ كرانەوە. ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ئەمڕۆ شەممە لەراگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ، پێنج ناوەندی تەندروستی گرنگ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین كرانەوە، كە پێكهاتوون لە تاقیگەی مۆلیكیولەر بۆنەخۆشییە گوازراوەكان لەقەزای پشدەر، سەنتەری تیشك لەقەڵادزێ، سەنتەری نەخۆشیەكانی مەمك لەڕانیە، بەشی چاودێری ورد لەنەخۆشخانەی فیركاری ڕانیە و بەشی تیشك لە مەڵبەندی تەندروستی ژاراوە. لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەم ناوەندە تەندروستییانە كاریگەری باشیان دەبێت لەپێشخستنی خزمەتگوزاری تەندروستی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنورەكە لەداهاتودا و خزمەتێكی گەورەیە بە كەرتی تەندروستی سنوری ڕاپەرین.

The post چەند ناوەندێكی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەكرێنەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.