بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لە دژی پەنابەران دەرکرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN هێشتا پرسی ناردنی بەشێک لە پەنابەران بۆ رواندا لە ئارایە، بەڵام هاوکات وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لە دژی ئەو پەنابەرانە راگەیاند کە بە نایاسایی چوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە. بەپێی بڕیارەکە پەنابەرانی نایاسایی دەخرێنە ژێر چاودێری توند و چڕی ئەلکترۆنییە، ئەمەش لە رێگەی دانانی کۆت و پاوانەی ئەلکترۆنی بۆ ئەو پەنابەرانە. پێشتر زیاتر لە 40 رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دژایەتی خۆیان بۆ بیرۆکەیەکی لەو جۆرە دەربڕیبوو، بەتایبەتی لە ئەو جۆرە چاودێرییە بۆ تاوانباران بەکاردەهێنرێت و دانانی بۆ کۆچبەر و پەنابەران دوورە لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤەوە. بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەو بارەوە رایگەیاندووە، نابێت چیتر پەنابەرانی نایاسایی بێنە ئەم وڵاتەوە […]

The post بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لە دژی پەنابەران دەرکرد appeared first on SNN.