دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەشێک لە قوتابیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتی تورکیا، په‌یامێك ئاراسته ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین ئەگەر ئێمە بەهاوڵاتی خۆتان دەزانن بەهانامانەوە بێن و هاوکاربن بۆ گەڕانەوەمان چونکە بەسەدان قوتابی ئێستا لە وڵاتی تورکیان و بەشێکیان دەیانەوێت بگەڕێنەوەو داوای ئاسانکاری دەکەن.
ئه‌و قوتابیانه ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن: بۆیه ئێمه له ئێستادا چاوه‌ڕوانى به‌ده‌مه‌وه هاتنتانین و به‌رپرسیارێتى هه‌ر توشبوون و رووداوێكیش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى هه‌ردوو حكومه‌ت.
ده‌قى په‌یامه‌كه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
پەیامێک بۆ هه‌ردوو حکومەتی عێرق و هەرێمی کوردستان
تکایە ئەگەر ئێمە بە هاوڵاتی خۆتان دەزانن بەهانامانەوە بێن
داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین ئەگەر ئێمە بەهاوڵاتی خۆتان دەزانن بەهانامانەوە بێن و هاوکاربن بۆ گەڕانەوەمان چونکە بەسەدان قوتابی ئێستا لە وڵاتی تورکیان و بەشێکیان دەیانەوێت بگەڕێنەوەو داوای ئاسانکاری دەکەن.
بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی هەیە تەنها ماوەی سێ ڕۆژ دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیەکان بگەڕێنەوە، لەکاتێکدا ئێستا هێڵی ئاسمانی رێگەپێدراو نیەو ئەوەی هەیە تەنها ڕێگای وشکانیە کە ئەویش تا سنورەکانە یاخود دەبێ ژمارەیەک قوتابی رێکبکەون و بە پاسێک بگەڕێنەوە کە ئەوەش ماوەی 30 کاتژمێری پێویستە تا دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و بگرە لە ڕێگاش لەچەندین شوێنی جیا خواردن و پشوودانی پێویستە کە ئەمەش دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی و رەنگە هەر لە رێگا توشی ئەم ڤایروسە ببێت.
لەکاتێکدا وڵاتێکی وەک تورکیا چونکە لەخەمی هاوڵاتیانی خۆیدایە بە فڕۆکەی تایبەت هاوڵاتیانی خۆی دەگەڕێنێتەوە، بەداخەوە ئەوان نەک فڕۆکەی تایبەت بەڵکو ئاستەنگیش دروستدەکەن بۆ گەڕانەوەمان، ئەمە لەکاتێکدایە قوتابیان خۆیان داوا دەکەن تەنها ئاسانکاریان بۆ بکرێت ئەوان ئامادەن لە کاتی گەڕانەوەشیان خۆیان بچن بۆ کەرەنتین.
بۆیه ئێمه له ئێستادا چاوه‌ڕوانى به‌ده‌مه‌وه هاتنتانین و به‌رپرسیارێتى هه‌ر توشبوون و رووداوێكیش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى هه‌ردوو حكومه‌ت.
پەیامی بەشێک لە قوتابیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتی تورکیا