دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە هەشت رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ، له هه‌رێمى كوردستان دەستبەسەر 380 ئۆتۆمبێلدا گیراوه.
عه‌قید ئه‌سعه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: لە هەشت رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ دەستبەسەر 380 ئۆتۆمبێل و 118 ماتۆرسیکلدا گیراوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دەستبەسەر 8115 بەڵگەنامەدا گیراوە، هه‌روه‌ها 2050 سەرپێچی بە SMS تۆمارکراوە.