جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئیتالیا کۆبووەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

‎ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٦/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئەدمیراڵ پاولۆ بێزۆتی، فەرماندەی گشتیی هێزە تایبەتەکانی ئیتالیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا لە هەرێمی کوردستان، کرد. ‎لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان، جموجۆڵ و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، ڕۆڵی هێزەکانی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و پاراستنی […]