هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانییان ئه‌و قوتابیانه بهێننه‌وه كه له توركیا و قوبرس مابوونه‌وه.
د. ڕێبوار بابكه‌یی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یان قوتابیی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا کە له وڵاتی توركیا و قوبرس درێژه‌یان به‌خوێندن دەدا په‌یوه‌ندییان پێوه كردم بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ڕێگایان پێ بدات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك؛ یه‌كه‌م، په‌تای كۆرۆنا له‌و دوو وڵاته بڵاو بووه‌ته‌وه و، دووه‌م، زانكۆكان داخراون، مانه‌وه‌یان له‌وێ سوودی نییه و، سێییه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ماڵ و خزم و دۆستانیان و، چواره‌م، ئاماده‌ن له كوردستان كه‌ره‌نتین بكرێن."
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان گوتی: "وه‌ك لێژنه‌ی خۆمان به‌دواداچوونمان كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆش قسه‌مان كرد، وه‌زیری ناوخۆ هاته سه‌رخه‌ت و چاره‌سه‌ر كرا، چه‌ند گرووپێك گەڕاونهوه و چه‌ند گروپێكیش بەڕێگاوەن، گرنگ هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی ئێمەیە له ده‌ره‌وه بۆ كوردستان و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌ستبه‌رداری خه‌ڵكی خۆمان نابین و له ئێش و ئازاردا بەجێیان ناهێڵین.'
بابکەیی ڕایشیگه‌یاند: 'ڕێكاری كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ قوبرس و توركیا توندتر و باشتره.'
کارزان هەورامی