دهۆک؛ پۆلیسێک لە کاتی مەشقکردندا لە دهۆک کوژرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بنکەیەکی مەشق و را‌هێناندا لە دهۆک پۆلیسیک گولـلە لەدەستی دەردەچێت و دوو پۆلیسی دیکە بریندار دەکات، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیان لەدەستدەدات. هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک راگەیاند، لە بنکەی مەشق و راهێنانی پۆلیسدا بە کڵاشینکۆف تەقەکراوە و یەکێک لە پۆلیسەکان فیشەکێک بەر سنگى کەوتووە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە و لیژنەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە پێکهێنراوە. پۆلیسە کوژراوەکە ناوى مێڤان شوکرییە و تەمەنى ٣٥ ساڵە. ئەو مەشق و راهێنانە ساڵی دووجار ئەنجامدەدرێت، هەر پۆلیسێک پلەی بەرزبکرێتەوە پێویستە ئەو راهێنانە ئەنجامبدات، بە وتەی پۆلیسی دهۆک ئەوە یەکەمجارە حاڵەتی لەوشێوەیە رووبدات.

The post دهۆک؛ پۆلیسێک لە کاتی مەشقکردندا لە دهۆک کوژرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.