ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێ، بەشێک لە عەلوەکانی سنووری ڕاپەڕین مەرجی تەندروستییان تێدا نییە، دەشڵێ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانییەوە داوای داخستنیان دەکەین.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە میانەی بە دواداچوونەکانمان بۆ بەشیک لە عەلوەکانی سنووری ڕاپەڕین، بۆمان دەرکەوت کە بەشێکیان هیچ مەرجێکی تەندروستیان تێدانیە و شوێنەکانیان لە ڕووی کوالێتی و پاکوخاوێنییەوە شیاو نین بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوە تیایاندا لە کاتێکدا ئەو خاوەنکارانە ساڵانە باج دەدەن بە شارەوانییەکان".
ڕاشیگەیاند: "بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگای بەڕیوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانییەوە داوای داخستنیان دەکەین تاوەکو بە شێوازێکی مۆدێرن دروست بکرێنەوە و خاوەنکار و هاووڵاتیان زەرەرمەند نەبن تیایدا".