“كاتى وه‌به‌رهێنانه‌ له‌بوارى ژینگه‌ نه‌وه‌ك بینا”

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 40٪ى خاكى عێراق ده‌بێته‌ بیابان و ده‌شڵێت: “كاتى وه‌به‌رهێنانه‌ له‌بوارى ژینگه‌ نه‌وه‌ك بینا”. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران، عه‌بدولڕه‌حمان سه‌دیق، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه‌ مه‌ترسى ژینگه‌یی جددى رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه‌ له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوودا 30٪ بۆ 40٪ى خاكى عێراق ده‌بێته‌ بیابان”. وتیشى: “ئێستا كات كاتى ئه‌وه‌یه‌ وه‌به‌رهێنان به‌بوارى ژینگه‌دا بكه‌ین نه‌وه‌ك له‌ بوارى بیناسازى”. له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ مه‌ترسى ژینگه‌ییان له‌سه‌ره‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌ولێر، ئاكرێ و گه‌رمیان له‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمن كه‌ مه‌ترسى وشكه‌ساڵییان له‌سه‌ره‌”. به‌ وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى […]

The post “كاتى وه‌به‌رهێنانه‌ له‌بوارى ژینگه‌ نه‌وه‌ك بینا” appeared first on SNN.