سێ كه‌س له‌ سلێمانى به‌ كۆلێرا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سێ كه‌س له‌ سلێمانى به‌ كۆلێرا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ده‌شڵێت: “10٪ى ئه‌وانه‌ى كه‌ تووشى سكچوونبوون پشكنینى كۆلێرایان بۆ ده‌كرێت”. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له‌ شارى سلێمانى رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆلێرا زۆر ته‌شه‌نه‌ى كردووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش سێ كه‌س له‌ سلێمانى به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”. وتیشى: “ئێمه‌ رێكارى پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و ده‌رمانمان هێناوه‌ بۆ سلێمانى، 10٪ى ئه‌وانه‌شى كه‌ تووشى سكچوونبوون پشكنینى كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت”. به‌ وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم، “كه‌مبارانى و وشكه‌ساڵى یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”. سامان […]

The post سێ كه‌س له‌ سلێمانى به‌ كۆلێرا گیانیان له‌ده‌ستدا appeared first on SNN.