كەشناسی؛ لە شارێكی هەرێم گەرمترین پلە تۆماركرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەچەند شارێكی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون ، لە خانەقین 50 پلە و كەلار 48 پلە تۆماركراوە . بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 20-6-2022 گەرمترین پلەی گەرما لە خانەقین بە 50 پلە و كەلار و مەیدان 48 پلە گەرمترین شارەكانی هەرێم بوون . هاوكات هەر یەك لە كەركوك بە 47 پلە و دووزخورماتوو بە 47 پلە لە ڕیزبەندی چوارەم وپێنج گەرمترین شارەكان دیاریكرا و لە پارێزگای سلێمانی 42 پلە و هەڵەبجە 47 پلە و دهۆك 42 و هەولێر 44 پلە تۆماركراوە .

The post كەشناسی؛ لە شارێكی هەرێم گەرمترین پلە تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.