كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە: چاكسازی ئەوە نییە مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ببڕردرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە چوارچێوەی یاسای چاسازی، كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كاروباری شەهیدان بە بڕینی ئەو مینحەیە، هاوكات جەختیش دەكەنەوە كە چاكسازی بە بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ناكرێت و زۆر بواری دیكە هەن حكومەت دەتوانێت چاكسازییان تیادا بكات. لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسایەك بەناوی چاكسازییەوە دەركراوە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی قوربانیانی كیمیاباران بكرێت و لە ئێستاشدا حكومەت قۆناغ بە قۆناغ بڕیارەكە جێبەجێ دەكات، لە بڕگەیەكی ئەو یاسایەدا باس لە بڕینی مینحەی بەركەوتووانی چەكی […]

The post كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە: چاكسازی ئەوە نییە مینحەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ببڕردرێت appeared first on SNN.