چالاکوانێکی ژینگەیی ڕایگەیاند بە مەبەستی سەوزکردنی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەڵمەتێکی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.
ڕاوێژ مەحوی پارێزەر و چالاکوانی ژینگەیی بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند "هه‌موومان كۆ ده‌بينه‌وه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى نيشتمانى و نه‌ته‌وايه‌تى، ته‌ندروستى و ژينگهدۆستى، كه خۆى ده‌بينێته‌وه له سه‌وزكردنى چياکانی سنووری ڕانیە ".
گوتیشی "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته كارى پێكهوهيى و بهخشينى سيمايه‌كى جوانه به سروشتى ناوچه‌كه و زيادكردنى رێژه‌ى سهوزاييه له سنووره‌كه و دروستكردنى دارستانێكى چڕ، هەروەها ببێت بە لانهيهك بۆ ئاژه‌ڵه كێوييهكان و ناوچه‌يه‌ك ده‌بێـت بۆ ئارامى و بهخشينى سيمايه‌كى گه‌شتوگوزار به رانيه".
ئەو چالاکوانە ئەوەشی خستەڕوو كە له‌م هه‌ڵمه‌ته نيشتمانيهدا زياتر له هه‌زار نه‌مامى به‌ڕوو و 5 هه‌زار تۆوى به‌روو و دوو هه‌زار قه‌زوان ده‌چێنن، كه هه‌موو كه‌ره‌سته‌يه‌كى چاندن و ئامرازه‌كانى گه‌ياندن ئاماده كراوه.
هەروەها گوتیشی "داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین لەم هەڵمەتە ژینگە دۆستیەدا هاوکارمان بن و بەشداری بکەن لەگەڵمان".