SNN حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى گۆڕینى سیستمى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له نه‌قده‌وه بۆ كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌ستپێكردووه و سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستانش ده‌ڵێت: “پێشنیارمان كردووه ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەشبکرێت”. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى حوزه‌یران، پێگه‌ى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “حکوومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە مووچە لەڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەشبکات و قەیرانی هونه‌رى دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی هونه‌ریی مووچەیە، بەڵام بەو جۆرە مووچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت”. پێگه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “جگە لەوەش، مووچە ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى فه‌رمانبه‌ر و […]
The post حكومه‌تى هه‌رێم سیستمى دابه‌شكردنى مووچه ده‌گۆڕێت appeared first on SNN.