SNN له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مه‌رجى خۆى بۆ به‌شدارى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق راگه‌یاند و وتى: “مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان”. باره‌گاى بارزانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كه تێیدا هاتووه، “ئه‌مڕۆ لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیج پاولو بیراس، باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو”. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “لە دیدارەكەدا […]
The post مه‌سعود بارزانى مه‌رجى خۆى بۆ به‌شدارى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق راگه‌یاند appeared first on SNN.