لە سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و لە هەولێریش خۆپیشاندانە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ئەمڕۆ لە شەش بەنزینخانەی شاری سلێمانی دەستبەدابەشكردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار كرا كە تایبەت بە هێڵەكانی تاكسی و پاس و هێڵە گشتییەكان، هاوكات دابینكردنی بەنزینی 800 دیناریش بۆ وێستگەكانی دیكە بەردەوامی هەیە، هەرئەمڕۆش بەهۆی نەمانی بەنزین لە شاری هەولێر للایەن بەشێك لە شۆفێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بە نوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردبوو كە هاوشێوەی عێراق بەنزینی 690دیناری بۆ وێستگەكان دابین بكات، ئەمڕۆ تواندرا ئەو بەنزینە لە شەش بەنزینخانەی شاری سلێمانی دابەشبكرێت كە تایبەت بە هێلەكانی […]

The post لە سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و لە هەولێریش خۆپیشاندانە appeared first on SNN.