SNN وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لە بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە هەرێمی کوردستان لەکاتی تاقیکردنەوە نیشتیمانییەکانی پۆلی 12ی ئامادەییدا، بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی گزیکردن. بڕیارە لە 27ی ئەم مانگەدا تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێم دەستپێبکات و تاقیکردنەوەکان ماوەی نزیکی مانگێک دەخایەنێت و لە 25ی مانگی داهاتوودا کۆتاییان پێدێت.
The post وەزارەتی گواستنەوە: هێڵەکانی ئينتەرنێت لە هەرێم رادەگيرێت appeared first on SNN.