“ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى حكومه‌تى نوێ”

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – عەلی حەمە سەعید ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌شڵێت: “نازانین موقته‌دا سه‌در چ پلانێكى هه‌یه‌ له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى”. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى ره‌وتى سه‌در كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ به‌ فه‌رمانى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنى پارتى و هاوپه‌یمانى سیاده‌ كه‌ له‌ رابردوودا به‌شێكبوون له‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ن”. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بۆ جێگرتنەوەی […]

The post “ده‌ستبه‌كاربوونى په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى حكومه‌تى نوێ” appeared first on SNN.