لەسەر درێژکردنەوەی پشوو، وەزارەتی پەروەردە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەسەر دەنگۆی درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: وەزارەت هیچ لێدوانێکی نوێی نەداوە.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

رونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە :

هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا بە ناوی وەزارەت لێدوان و هەواڵ بڵاو دەکەنەوە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن ، وەزارەت هیچ لێدوانێکی نوێی نەداوە ، درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵای وەزاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت . هاوڵاتیان و میدیا فەرمیەکان پێویستە هەواڵ لەسەرچاوەی فەرمی وەزارەت وەربگرن .