“هێڵەکانی ئینتەرنێت پاڵپشتی سەرەکی غەشکردنە بۆیە لەکاتی تاقیکردنەوەکان رادەگیرێت”

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەپێناو رێگەگرتن لە دیاردەی گزییکردن، بڕیاردرا لە رۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناعی 12ی ئامادەیی، ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان رابگیرێت. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی گزی یاخود لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ھەماھەنگیی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە کاتژمێر 06:30 تاوەکو 10:30بەیانی سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان رادەگیرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەھۆی ئەوەی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، […]

The post “هێڵەکانی ئینتەرنێت پاڵپشتی سەرەکی غەشکردنە بۆیە لەکاتی تاقیکردنەوەکان رادەگیرێت” appeared first on SNN.