بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون عێراق 150 ملیۆن قــــــه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتیان

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 150 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ته‌رخانده‌كرێت كه‌ كرێچین و ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بكڕن، رێژه‌ی سووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ش ته‌نها 4% ده‌بێت. روونیشی دەکاتەوە “سودمه‌ندبوون له‌ وه‌رگرتنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ و جێبه‌جێكردنی رێكار و مامه‌ڵه‌كان راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی رافده‌ینه‌وه‌ له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌بێت”. كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه‌ بڕێك له‌ مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، تا ئێستا هه‌ردو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه‌ دوو بانكی نیمچه‌ فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه‌.

The post بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون عێراق 150 ملیۆن قــــــه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتیان appeared first on SNN.