“پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ قه‌رزه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌بێت بیداته‌وه‌”

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – عەلی حەمە سەعید ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ قه‌رزه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت و پێویسته‌ بیداته‌وه‌، ده‌شڵێت: “پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ به‌ بڕیارى وه‌زیرى دارایی كراوه‌ته‌ قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت”. هه‌فته‌ى پێشوو جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ لاى حكومه‌تى به‌غدایه‌ و دانه‌وه‌ى له‌ ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌”. له‌و باره‌یه‌وه‌ بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “لە یاسای چاكسازی و یاسا بەركارەكان ئەوە جێگیركراوە كە حكومەتی هەرێم پابەندە بە دانەوەی ئەو پاشەكەوتانەی لە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران كراوە، لەكاتێكدا لە كابینەكانی پێشتری حكومەتی هەرێم ئەو پاشكەوتەی مووچەی فەرمانبەران بە تەئمینات دانرابوو”. وتیشى: “لەم كابینەیەی […]

The post “پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ قه‌رزه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌بێت بیداته‌وه‌” appeared first on SNN.