كەشوهەوای جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی نیمچە فێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە، بەڵام یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەرمیایەكی بەتین دەستپێدەكات. محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی كشانەوەی تۆپەڵە هەوای گەرم و هاتنی بارستە هەوایەكی نیمچە فێنك لەدەریای ناوەڕاستەوه پێشبینی دەكەم لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما 2 بۆ 3 پله ڕوو لەنزمبونەوه بكات. ڕاشیگەیاند، پاشان بەشێوەی هەڵكشان و داكشانی چەند پلەیەك گۆڕانكاری لە پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئەگەری كەشێكی زۆر گەرم هەیە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوه. ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با بەردەوامی هەیە بەڕێژەی 15 بۆ 24 كیلۆمەتر بەتایبەتیش لەناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان نیوەڕۆ […]

The post كەشوهەوای جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.