دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ، یەکشەممە، بیستوپێنج بەرپرسیتری هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ئەنجومەنەکانی نوێنەران و جێبەجێکردن دەستیانلەکارکێشایەوە. دوو رۆژی رابردوو پاش دەستلەکارکێشانەوەی د.موئمین زەڵمی و د. کاروان حمەساڵح و عوسمان گوڵپی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایی و دەستلەکارکێشانەوە دەستی پێکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە ئەرسەلان سیدزادە بەرپرسی دەڤەری سلێمانی و کاوان شێخ بەرپرسی دەڤەری هەڵەبجە و د. سەمیرە محمد بەرپرسی دامەزراوەی دارایی و ئابووری و والی خالید بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و ئیسماعیل عەبدولکەریم بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە،
هەروەها لە روونکردنەوەیەکدا کە واژۆی د. ئیبراهیم عەبدولکەریم راوێژکاری ئارام قادر و پانزە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێوەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو حزبە رادەگەیەنن. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "كارنهكردن بۆ سهرخستنی پڕۆژهی دیدگای نیشتیمانی، و كارنهكردن به پێی پهیڕهو و یاساو عورفه حیزبیهكان، هەروەها تاكڕهوی له پیادهكرنی دهسهڵاتهكان و قۆرخكاری بههێز له كهیسی دارایی حیزب و دهركردنی هاودیدان و بهدوادا نهچون و بێدهربهستی له كشانهوهی هاودیدان له دهڤهره جیاوازهكان.، بۆیه بڕیارماندا دهستلهكاركێشانهوهی خۆمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین." هەر ئەمڕۆش جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی و شەش ئەندامی دەڤەر و دامەزراواکانی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە. رۆژی رابردووش هەریەک لە محمد عبدالله و ڤەلەنتینا عەبدولرەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شوان عوسمان وتەبێژی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشاوەتەوە. لەلایەکیترەوە د. ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیی لە بەیاننامەیەکدا سڕکردنی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی ڕاگەیاند.
ناوەکان :
1) دانا عبدول ( ئەنجومەنی نوێنەران _ هەڵەبجە )
2) هۆشمەند عطا ( ئەنجومەنی نوێنەران _ هەڵەبجە )
3/ محمد سعید نجم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )
4/ صدرالدين محي الدين كريم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ بادینان )
5/ عمر محمد طاهر ( ئەنجومەنی نوێنەران _ بادینان )
6/ ئاراز خورشید ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )
7/ ئۆژین ڕەمەزان ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )
8/ نجم الدین عبدالکریم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ سلێمانی )
9/ سازان خلیل ٳبراهیم ( ئەنجومەنی نوێنەران _ کەرکوک )
10/ ٳبراهیم عبدالکریم ( ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی )
11 . ئالان جزاطاهر- جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی - بەرپرسی سەرجەم بازنەکانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)
12. سلام علی جلال- ئەندامی دامەزراوەی ڕوناکبیری و هۆشیاری هاوپەیمانی نیشتمانی- بەرپرسی پەیوەندیەکانی دامەزراوە)
13. مریوان جبار محمد- بەرپرسی بەشی ڕوناکبیری و هۆشیاری دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی-بەرپرسی بازنەی یەکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی)
14. هۆگر عمر عبداللە- ئەندانمی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی وبەرپرسی بەشی ژمێریاری لە دەڤەری سلێمانی)
15. زانیار نەوزاد حمە علی- ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی بەرپرسی بازنەی لاوان و خوێندکاران لە دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)
16. شادومان یونس محمد( ئەندامی بازنەی یەکی هاوپەیمانی نیشتمانی)