خەڵك- بڕیارە ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بكات. بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران سەردانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بكات و لەگەڵ كاربەدەستانی پارێزگای كوردستان “سنە”دا كۆببێتەوە. لەم سەردانەیدا رەئیسی ژمارەیەك وەزیر و كاربەدەستی باڵای وڵاتەكەی لەگەڵدا دەبێت و لە رەوشی گشتی پارێزگاكە دەكۆڵنەوە. ئەم سەردانە لە حاڵێكدایە لە ماوەی رابردوودا رەئیسی سەردانی شارەكانی ورمێ و مەهابادیشی لە رۆژهەڵاتی كوردستان كرد و چەند پرۆژەیەكی كردەوە.
The post سەرۆكی ئێران سەردانی سنە دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.