كەشناسی ؛ ئەمڕۆ ئەم شارانەی هەرێم گەرمترین بوون

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند شارێكی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون، لە خانەقین 46 پلە و كەلار 45 پلە تۆماركراوە . بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-7-2022 گەرمترین پلەی گەرما لە خانەقین بە 46 پلە و كەلار 45 پلە گەرمترین شارەكانی هەرێم بوون. هاوكات هەر یەك لە كەركوك بە 44 پلە و دووزخورماتوو بە 44 پلە لە ڕیزبەندی سێ هەم و چوارەم گەرمترین شارەكان دیاریكرا و لە پارێزگای سلێمانی 40 پلە و هەڵەبجە 42 پلە و دهۆك 40 و هەولێر 42 پلە تۆماركراوە .

The post كەشناسی ؛ ئەمڕۆ ئەم شارانەی هەرێم گەرمترین بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.