خەڵك – یەحیا جاف سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی ڕ,وداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای (سەیدسادق – هەڵەبجە) كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی تریش بریندار بوون. پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵك) لە دەشتی شارەزوور ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر7:45 خولەك لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی تریش بریندار بوون. وتیشی، “ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری (نیسان پیك ئەب و نیسان تیدا)دا ڕوویداوە لە سەر ڕێگای (سەیدسادق – هەڵەبجە) لە نزیك گوندی تەپەڕەش”.
The post ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەڵەبجە 3 قوربانی لێكەوتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.