كەشوهەوای یەكەم ڕۆژی جەژن بڵاوكرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و خێرایی با چالاك دەبێتەوە. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی شەممە ٩-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەوری ئەبێت، كەش گەرمتر ئەبێت و پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە. ڕاشیگەیاند، خێرایی با لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین لەكاتەكانی بەرەبەیان و شەودا بەشێوەی مامناوەند چالاك ئەبێتەوە لە ئاراستەی باكور و باكوری ڕۆژھەڵاتەوە بەخێرایی ١٥ تا ٣٠كم/س، بەڵام لەناوچەكانی دیكەی ھەرێم خێرایی با ئاسایی ئەبێت. سبەینێ‌ شەممە 9ی تەمموز، دەبێتە 10ی زولحیجە و یەكەم […]

The post كەشوهەوای یەكەم ڕۆژی جەژن بڵاوكرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.