دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرجەم ئەو کەسانەی تۆمەت و تەشهیریان بەڕێکارە پزیشکیەکان کردبوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگەسەر دەستگیرکران و ڕێکاری یاسایاییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هەڵمەتێک بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراو چەند نمونەیەک لەسنوری پشدەرو بیتوێن بۆ مەبەستی پشکنین لەهاوڵاتیان وەرگیرا،
بەداخەوە ئەنجامی یەکێک لەو پشکنینانە پۆزەتیف دەرچوو.
بهڕێوبهرایهتیهكه ئاماژهی بهوهشدا: دوای ئەوەهەندێک کەس دوور لەهەستکردن بەبەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی کەوتنە تەشهیرکردن و تۆمەتبەخشینەوە بەڕێکارە تەندروستیەکان. دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگەسەر بەدواداچوون کراو تونرا ئەوکەسانە دەستگیربکرێن و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ووتیشی: بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینەوە دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگەسەر دەکەین بۆ هەوڵ و ماندوبنەکانتان، سەرکەوتووبن.