دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى درێژكرده‌وه‌و له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە.
ده‌قى راگهیهنراوهكه:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە
دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان لە له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و گوارىو و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە
بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/٢٣