وڵاتێكی ئەوروپایی خۆی بۆ سەپاندنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ئامادە دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزیری تەندروستی بەریتانیا پێیوایە، زیادبونی حاڵەتەكانی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی هەبێت لەسەر سیستمی تەندروستی وڵاتەكە، بۆیە پێشبینی دەكات جارێكی تر ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا بسەپێنرێن. سید كەمال، وەزیری تەندروستی بریتانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەپێی ئامارەكان لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 2.7 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش مانای وایە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر رێژەكە بە 18٪ زیادیكردووە كە 2.3 ملیۆن تووشبوو تۆماركرابوون”. بە وتەی وەزیری تەندروستی بەریتانیا”ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بریتانیا لەئێستادا چاودێری زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا دەكات، لەحاڵەتێكدا گەر وڵات بگاتە ئاستێك كاریگەریی لەسەر سیستمی تەندروستی دروست ببێت، ئەوا ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا دەسەپێنرێنەوە”.

The post وڵاتێكی ئەوروپایی خۆی بۆ سەپاندنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ئامادە دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.