دیجیتاڵ میدیاى سپێده
مەسرور بارزانی پەیامێكی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد و داوایلێكردن مەترسی كۆرۆنا بە جددی وەربگرن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، كه له هه‌ژمانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه زۆر به جدی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان سه‌لامه‌ت بن، داواكارم پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: رێكاری پێویست له خاڵه سنوورییه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه، ئێوه‌ش پشتیوان و هاوكاری تیمه ته‌ندرووستییه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه ناوخۆكان بن.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه به پشتیوانی ئێوه ده‌توانین رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بگرین.