هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ئیمزای له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه كردووه و ڕه‌وانه ده‌كرێت.
فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌ش كردووه و بڕیاره دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان پاره‌كه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت."
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی: "به‌غدا به‌رده‌وامه له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه ڕه‌وانه بكرێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێت و قه‌یرانی دارایی‌ش كاریگه‌ریی نابێت لەسەر ڕەوانەکردنی پاره‌كه لە لایەن به‌غداوە.'
بڵند ئیبراهیم