كەشناسی هەرێم؛ پلەی گەرمای شارێك گەیشتە نیو پلەی كوڵانی ئاو

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لە شارەدێی مەیدان پلەی گەرما 49 تۆماركراوە و كە نزیكە لەنیوەی پلەی كوڵانی ئاو، هەروەها لە خانەقین و كەلاریش پلەكانی 47 و 46 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەمموزی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی مەیدان نزیكبۆتەوە لە پلەی گەرمای 50 پلە و لەو شارە 49 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە شارۆچكەی 47 پلە و لە كەلار و كەركوك و هەڵەبجە 46 پلە تۆماركراوە و لە هەولێر 43 پلە و لە سلێمانی 45 پلە و 42 پلە تۆماركراوە .

The post كەشناسی هەرێم؛ پلەی گەرمای شارێك گەیشتە نیو پلەی كوڵانی ئاو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.