خەڵك- دانیشتنی دادگای تایبەت بە ٩ كەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان و چالاكانی پیشەیی شاری سنە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بەڕێوە چوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەلاح حاجی میرزایی، محەممەد ڕەزا مورادی، نەسرین كەریمی، مریەم ئەحمەدی، مەجید كەریمی و غیاس ئەحمەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لە سنە و كەڵاتەزارن و فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی و ئارام ئیبراهیمی لە چالاكانی پیشەیی سنە لەو دانیشتنەدا بە پڕوپاگەندە دژی حكومەت وهەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی تۆمەتبار كراون. بەگوێرەی بەڵگەیەك كە دەست هەنگاو كەوتووە، ژمارەیەكی دیكە لە چالاكانی پیشەیی سنە […]
The post نۆ مامۆستا لە سنە دادگایی كران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.