دیجیتاڵ میدیاى سپێده
مەڕدارێک مەڕەکانی دەچنە ناو دەغڵ و دانی جوتیارێکەوە، جوتیارەکەش شوانەکە دەکوژێت و كهسێكى دیکەش بریندار دەکات.
ئەمڕۆ دوشەممە لەگوندی گاینج سهر به ناحیهى رزگارى لەلایەن هاوڵاتیەکەوە دەستڕێژی گوللـە کرایە سەرچەند هاوڵاتیەک.
شاهێدحاڵێک به دیجیتاڵ میدیاى سپێدهى راگهیاند: ئەو کەسەی دەستڕێژی گوللـەی کردوە خاوەن دەغل و دان بووە، شوانەکە مەروماڵاتی لەنێو دەغل و دانی جوتیارەکە لەوەڕاندووە لەئەنجامی دەستڕێژیەکە شوانەکە کوژراوەو ئامۆزایەکی بریندار بووە.