تەندروستی سلێمانی ؛ ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشانە

دوا نوێکردنەوە: 2022-07-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیكلیر) لە سلێمانی ڕوویان لەهەڵكشانە . بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ماوەی چەند هەفتەیەكە ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەی (مۆلیكلیر) لە پارێزگای سلێمانی ڕوویان لە هەڵكشان كردووە ، داوا لەهاوڵاتیان دەكەن تكایە پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزییەكان بن ئەوەش بە جێ بەجێ كردنی هەنگاو ڕێنماییەكانی خۆپاراستن كە لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش. هاوكات تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە لەبوونی هەر حاڵەتێكی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی تەندروستی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا بكەن كە پزیشكی پسپۆڕیی تێدایە ، وەك كلینكی ڕاوێژكاری […]

The post تەندروستی سلێمانی ؛ ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشانە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.