دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییهوه لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییهوه لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە "تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی ٣-٤ كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە"