دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكرایكردوه: كهمستهفا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكه‌رى ئێستاى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى حساباتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكومه‌تى نوێى عێراقه.
كازم حه‌یده‌رى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا لهچوارچووهى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تا ئێستا هیچ كاندیدێكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران به‌فه‌رمى ئاراسته‌ى نه‌كردوه، وهه‌مووان چاوه‌رێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن وئاشكرایكرد: كازمى چانسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌مى نیه له‌سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو دا.
حه‌یده‌رى راشیگه‌یاند: له‌قوناغی داهاتوو دا پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلاده‌كرێته‌وه، وپێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى وكاندیدهكهیدا بێت، ودواتریش پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێش یهكلاییدهكرێتهوه.