ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاپتن نیکۆلۆ ڤینێلا، کۆماندەری هێزە تایبەتەکانی ئیتالیا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی کردبوو. بهڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی بەڕێزیانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی لە بەرامبەر ئەو ئەرک […]