سەدر داوا لە عامری دەکات ببێتە سەرۆکوەزیران

دوایین نوێکردنەوە 2022-07-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوا له‌ هادی عامری ده‌كات خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.

دوای بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی مالیکی دایەوە و رایگەیاند، "مافی ئەوەت نییە ببیتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق."

میدیا عێراقیه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، سه‌در لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی پەیوەندی بە هادی عامرییەوە کردووە و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیووە کە خۆی کاندید بکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هادی عامری لە چەند رۆژی رابردوودا رەتیکردەوە کە خۆی بۆ پۆستی سەرکوەزیران کاندید بکات یان حزبەکەی بەشداری هاوپەیمانێتی حکومەت بکەن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر رێکنەکەوتنی لایەنە شیعییەکان.

عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحە و پێشتر بەرپرسی باڵی سەربازی بەدر بووە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و بۆماوەی چوار ساڵیش وەزیر بووە لە ویلایەتی یەکەمی نوری مالیکیدا.