بە ئامادەبوونی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی هەشت رێككەوتننامە لەنێوان هەردوو وڵات واژوو كرا.
دوای حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاریی تورکیا و ئێران کە لە کۆشکی سەعدئاباد بەڕێوەچوو، رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکان دەستی پێ کرد.
لەم چوارچێوەیەدا "رێککەوتننامەی هەمەلایەنەی هاوکاریی درێژخایەنی نێوان تورکیا و ئێران"، "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هاوکاری لە بواری ئەرشیفی دیپلۆماسیی"، "رێککەوتننامەی کارگێڕیی لەنێوان حکوومەتی کۆماری تورکیا و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی"، "پلانی کار بۆ هاوکاری لە بواری لاوان و وەرزش لەنێوان وەزارەتی وەرزش و لاوانی کۆماری تورکیا و وەزارەتی وەرزش و لاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران"، "پلانی کارکردن وەک تەواوکەری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە حەوتی نیسانی ٢٠١٥ لەنێوان سەرۆکایەتیی ئیدارەی پشتیوانی و پەرەپێدانی پڕۆژەی کاری بچووک و مامناوەند کۆماری تورکیا (KOSGEB) و دامەزراوەی پیشەسازی بچووک و ناوچە پیشەسازییەکانی ئێران (ISIPO) واژووکرابوو"، "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی توێژینەوەی زانستیی و تەکنەلۆجیی تورکیا (TUBITAK) و ئەنیستیتوی نیشتمانیی پێوانەسازیی (UME) و ناوەندی نیشتمانیی پێوانەزانی دامەزراوەی ستاندارد و توێژینەوەی پیشەسازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران"، "پرۆتۆکۆڵی هاوکاریی نێوان دامەزراوەی پەخشی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRIB) و (TRT)" و "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە چالاکییەکانی بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان لەنێوان فەرمانگەی وەبەرهێنانی کۆماری تورکیا و دامەزراوەی پشتیوانی وەبەرهێنان و ئابووری و تەکنیکی ئێران" واژوو کرا.