میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، نزیک گوندی ئەلبرشا رۆژھەڵاتی نیل سەربە پارێزگای منیا، پاسێکی نەفەر ھەڵگر و بارھەڵگرێک پێكیاندا داوه.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە ئاکامی رووداوەکەدا، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ی دیکەیش برینداربوون.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھاوکات دەزگا ئەمنییەکان ئاشكرایان كردووه، دوای ئەوەی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فریاکەوتن لە رووداوێکی ھاتوچۆ ئاگادارکراونەتهوە، تێمکیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە.
بەپێی لێکۆڵینەو بەراییەکان لە رووداوەکە، شۆفێری بارھەڵگرەکە لە کەناری رێگاکە ئۆتۆمبێبلەکەی راگرتووه به مهبهستی گۆڕینی تایەکانی، بەڵام لەو کاتەدا پاسەکە لە پشتەوە خۆی پێدا کێشاوە.
ههروهها بەپێی زانیارییەکان، بەر لە رووداوەکە، پاسەکە بهڕێوهبووه لە پارێزگای سوھاجەوە بچێت بۆ پارێزگای قاھیرە.